AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٢٧ ١٧:٥١

کۆبانی و تام باراک بە ئامادەبوونی بارزانی کۆبوونەوە

کۆبانی و تام باراک بە ئامادەبوونی بارزانی کۆبوونەوە

فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە)، ئەوڕۆ لە هەولێر بە ئامادەبوونی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەگەڵ ڕاسپاردەی تایبەتیی واشنتۆن بۆ کاروباری سووریا، کۆبۆوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه"، مەزلووم کۆبانی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە)، ئەوڕۆ شەممە 17ی ژانڤیە، بە ئامادەبوونی مسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەگەڵ تام باراک ڕاسپاردەی تایبەتیی واشنتۆن بۆ کاروباری سووریا و باڵوێزی ئەمریکا لە تورکیا، کۆبۆوە.

لەو دیدارەدا لایەنەکان وێڕای بەسەرکردنەوەی پرسە ستراتژییەکان و لەوان ڕێککەوتنی 10ی مارچ لە نێوان هێزەکانی هەسەدە و دیمەشق، جەختیان لە زەروورەتی دابەزینی ناکۆکیی نێوان کورد و ڕژیمی ئێستای سووریا و هەوڵەکان بۆ ئاسایی‌کردنەوی دۆخی ناوچە زیان بەرکەوتووەکان و چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ پێشگری لە هەڵگیرسانەوەی قەیرانە مرۆییەکان، کرد.

شایانی باسە، ئەو دیدارە لە سەر داوای مەسعوود بارزانی و بەپێی گفتوگۆی پێشووی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ تام باراک سەبارەت بە دیمەنی سیاسی سووریا و زەروورەتی گفتوگۆ و هاوئاهەنگیی هاوبەش وەک تاقە ڕێگەی چارەسەریی قەیرانەکان ئەنجام درا.

News ID 58319

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha